لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان سەردانى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان دەكات
بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ سەردانى مەیدانى بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان بەگشتى و پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون بەتایبەتى، ئەمڕۆ یەکشەمە 2021/2/28، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپهرشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو جێگرى سهرۆکی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامانى لیژنهکه کۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆکى لیژنە کارنامەى کارى كۆبوونهوهكهى خوێندەوە کەخۆى دەبینییەوە لەوەڵامدانەوەى یاداشت و نوسراوە هاتووەکان بۆ لیژنهكهو پاشان گفتوگۆى وردکرا لەسەر دانانى بەرنامەى کارى سەردانى مەیدانى بۆ پڕۆژەکانى وهبەرهێنان.
دواى خوێندنەوەو گفتوگۆکردنى ورد لەسەر ئەو یاداشت و نوسراوانەى ئاراستەى لیژنەكه کراون، سەرجەم نوسراو و یاداشتەکان وەڵامدرانەوە بە لەبەرچاوگرتنى یاسا و رێنماییە بەرکارەکان.
پاشان گفتوگۆکرا لەسەر لیستى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان کە لەئێستادا بەردەوامییان هەیە، لیستەکە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر كهئاراستەى لیژنە کراوه.
لەبەشێکى دیكهى کۆبوونەوەکە بەرنامەى کارى سەردانى مەیدانى دانرا بۆ سەرجەم پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لەسەرتاسەرى کوردستان و پڕۆژەکانى یەکەى نێشتەجێبوون.
سەرۆکى لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان لەکۆبوونەوەکە جەختیکردەوە کەبەدواداچوونەکان چڕتر دەکەنەوە بۆ سەرجەم پڕۆژەکان ئەمەش لەپێناو چارەسەرکردنى کێشەو گرفتەکانى هاووڵاتییان.