لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومهنه خۆجێییەکان چهند پرسێك تاووتوێ دهكات
بەمەبهستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پهیوهست بهكارى لیژنهكه، نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٨/٢/٢٠٢١، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێییەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتاى كۆبوونهوهكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستییان درایهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست و بۆ چارەسەرکردن و بهدواداچوونی بەشێک لەو نوسراوانەش لیژنە بڕیاری پێکھێنانی چەند لیژنەیهکی لاوەکیی دا.
تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی ئێستای ھاووڵاتییان و ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش، سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەرک و پاسەوانیی خۆیان بەرامبەر بەکارەکانیان.