لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2021/2/23، شاندێكى باڵای لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى، به‌سه‌رۆكایه‌تیى د.رێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریارده‌رو ئه‌ندامان و راویژكارانى لیژنه‌كه، سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و ستافى فه‌رمانگه‌كه‌وه‌كه پێشوازیى لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا د.رێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى، وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خوشیى خۆى و لیژنه‌كه‌یان به‌خانه‌واده‌ى قوربانیان و هیواى زووچاكبوونه‌وه خواستن بۆ برینداره‌كان، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه كه بۆ ئالوگۆڕكردنى بیروڕاو گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ئاسایشی نوێنەرایەتیی وڵاتان له‌هه‌ولێر دوای هێرشه مووشەكییه‌كه‌و هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن و پێدانی وردەکاری لەلایەن فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌کردنەوەی نوێنەرایەتیی تازەی حکومەتی هەرێم له‌وڵاتان.
لای خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم، وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ته‌وژمێكى شۆڤێنى له‌عێراقدا هه‌یه پێیان وایه هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌خاكى عێراقدا جێگه‌یان نابێته‌وه به‌هه‌رێمیشه‌وه‌و راشیگه‌یاند: "ئه‌و شه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى كونسوڵخانه‌ى چین و ئه‌مریكا كران، لاى خۆمانه‌وه یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرد‌و له‌ئێستاشدا رێوشوێنى پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیمان به‌هه‌ردوو كونسوڵخانه‌كه‌وه كرد‌و له‌سه‌لامه‌تییانمان پرسییه‌وه‌و دڵنیاییمان پێدان".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی نێرده دیبلۆماسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ش رایگه‌یاند: "نێرده دیبلۆماسییه‌كان ئیدانه‌ى ڕووداوه‌كه‌یان كرد له‌میدیاو هه‌ندێكیشیان به‌یاننامه‌یان ده‌ركردو له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و رووداوه تێكده‌رانه ئیدانه كرا".
سه‌باره‌ت به‌ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كه‌تایبه‌ت بوو به‌قسه‌كرند له‌سه‌ر کردنەوەی نوێنەرایەتیی تازەی حکومەتی هەرێم له‌وڵاتان، سه‌فین دزه‌یى رایگه‌یاند: "فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر په‌ره پێبدات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه پێویستیى به‌ئیمكانیاتى مادى و كه‌وادرى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه له‌هه‌وڵى به‌رده وامدان".
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه، گفتوگۆى چڕ له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ر كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى كونسوڵخانه‌كان و نێرده دیبلوماسییه‌كان له‌هه‌رێم كرایه‌وه‌و سوپاسى هێزه ئه‌منییه‌كانیش كرا كه‌شه‌وی هێرشه مووشه‌كییه‌كه زوو هاتنه سه‌ر خه‌ت و ئاماژه‌یان به‌رۆلى گرنگی هاوپه‌یمانان كه به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى له‌داهاتوودا.