لیژنەی ڕۆشنبیری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی تورکمانی کۆبووەوە
بەبهمەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەو گرفتە ڕۆشنبیری و کلتوورییەکانی پێكهاتهی تورکمان، ئەمڕۆ دووشەمە 2021/2/22، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنهكه، پێشوازیی لە گەیلان نەجمەدین بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی تورکمانیی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر کێشەو گرفتەکانی پێکھاتەی تورکمان لەبواری ڕۆشنبیری و کلتووری و ھونەری و وەرزشی، لەوبارەیەوە بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی تورکمانی لەیاداشتێکدا داواکارییەکانی ئاراستەی لیژنەی ڕۆشنبیری کردو داوای پاڵپشتیی لەئەندامانی لیژنەكهی پهرلهمان کرد.
دواتر سەرۆک و ئەندامانی لیژنەى رۆشنبیریى پهرلهمان بەگرنگییەوە باسیان لەپێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان کردو پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ داواکارییەکان دەربڕی و بڕیاردرا لەکۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەكه دوای وەرگرتنی ڕای ئەندامانی لیژنە کاری پێویست لەسەر داواکارییەکانیان بكرێت.