Skip to the content
Menu

گفتوگۆكانى لیژنەی یاسایی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ به‌رده‌وامە

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بەمەبەستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى سه‌باره‌ت به‌پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خوێندەوە كەبریتی بوو له‌گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆى چڕ لەسەر بڕگەو مادەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازەیاساكه كرا ‌ بۆئەوەی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى لەسەر ئامادە بكرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی پەرلەمان.
لیژنەی كاروباری یاسایی چەند كۆبوونەوەیەكی تری لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئەنجامداوە، ئەمەش لەپێناو دەوڵەمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكەیه‌.