لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ پێشوازیى لەشاندێكى ڕێکخراوى جودال کرد
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەیاسای پارێزگاریكردن لەمافی منداڵ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021/2/28، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازیى لەشاندێكى ڕێکخراوى جودال كرد.
سەرەتا سەرۆکى لیژنە مهبهستی كۆبوونهوهكهى خستهڕوو کەبریتی بوو لهگفتوگۆكردن بۆ دەوڵهمەندکردنى پێشنیازەیاسای پارێزگاریكردن لەمافی منداڵ.
پاشان بەشداربووانى کۆبوونەوەكه گفتوگۆى وردیان لەسەر پێشنیازەیاساكه کردو نوێنەرانى رێکخراوەکە سەرنج و پێشنیازهكانى خۆیان لەڕێگەى راپۆرتێک پێشکەش بەلیژنەكهی پهرلهمان كرد بۆئەوەى لەکاتى دەرچوواندن و خستنە بوارى جێبەجێکردنهوه خزمەتى ئەم توێژە بکات.
لەبەشێکى دیمهى کۆبوونەوەکەدا گوێ لەسەرنج و پێنشیازەکانى نوێنەرانى رێکخراوەکە گیرا لەسەر ڕهوشی مافى مرۆڤ و مافى خاوەن پێداویستیى تایبەت لەدیاریکردنى رێژەى خاوەن پێداویستیى تایبەت.
سەرۆکى لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، بەپێویستی زانى ئەندامانى لیژنەكه رۆڵى گرنگ بگێڕن لەچاودێریکردنى دەسەڵاتى جێبەجێکردن بۆ باشترکردنى رەوشى مافى مرۆڤ بەگشتى و مافى خاوەن پێداویستیى تایبەت بەتایبەتى.