Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ سێ لیژنەى لاوەکى بۆ به‌دواداچوونى پرسی به‌رده‌وامبوونی پڕۆسەى خوێندن پێكده‌هێنێت

بەمەبەستى تاووتوێکردنى پڕۆسەى خوێندن و به‌رده‌وامبوونی، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/15، لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپه‌رشتیى عبدالسلام دۆلەمەرى سەرۆکى لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانى لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتاى کۆبوونەوەکە تاووتوێى سەرجەم ئه‌و نوسراو و یاداشتانه‌ کرا کەئاراستەى لیژنەكه‌ کرابوون و لەچوارچێوەى رێکارەکانى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان وەڵامدرانەوە.
پاشان گفتوگۆى ورد لەسەر به‌رده‌وامیی پرۆسەى خوێندن کراو بەشداربووانى کۆبوونەوەکە باسیان لەبەدواداچوونەکانیان کرد تایبەت بەدەسپێكردنه‌وه‌و به‌رده‌وامیى پرۆسەى خوێندن.
لەکۆبوونەوەکە لیژنه‌ سێ لیژنەى لاوه‌كی پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون لەسەر به‌رده‌وامیى پڕۆسەى خوێندن و بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش لیژنه‌كان سەردانى هەریەک لەبەڕێوەبەرایەتیىه‌ گشتییه‌كانى پەروەردەى هەولێر، دهۆک، سلێمانى و هەڵەبجە ده‌کەن.