لیژنه‌ی ڕۆشنبیری پێشوازی له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ڕۆژئاوای كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/2/2، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازیی له ئه‌ڤین محه‌مه‌دو به‌نگین محه‌مه‌د هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه شاندی میوان كورته‌باسێكیان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌سوریا به‌گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه له‌ساڵی 2011 وه تائێستا 35 ڕۆژنامه‌نووسیان شه‌هید بووه، هه‌روه‌ها باسییان له‌وه‌كرد كه‌سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژئاوا پێكهاتووه له 300 ئه‌ندام و داوای هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شیان كرد له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و هه‌روه‌ها داوای هاوكاری و پاڵپشتیشیان له‌لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كرد.
دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌ویی ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ئه‌وه‌ی له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌یاندابێت هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و باسیان له‌ڕۆلی گرنگی ڕۆژنامه‌گه‌ری كرد له‌ڕۆژئاوا كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشاره سیاسییه‌ی بوونی هه‌یه، به‌ڵام پیشه‌ییانه كاری ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندنووه‌و شه‌هیدبوونی ئه‌م ژماره زۆره‌ى رۆژنامه‌نووسانیش به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌م سنووره به‌قۆناغی سه‌ختدا گوزه‌ری كردووه.