مەڕاسیمی پێشوازیكردن و ماڵئاوایی لەته‌رمی خوالێخۆشبوو د.ڕۆژ نورى شاوه‌یس لەپەرلەمان بەڕێوەچوو
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 15ی شوباتی 2021، په‌رله‌مانی كوردستان به‌چاودێریی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەبوونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌نوێنه‌رایه‌تیى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌نوێنه‌رایه‌تیى حكومه‌تی هه‌رێم و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و فراکسیۆنەکان و ئەندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو و ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسێمێكی شایسته بۆ پێشوازیكردن و ماڵئاوایى له‌ته‌رمی خوالێخۆشبوو د.ڕۆژ نورى شاوه‌یس سه‌رۆكی پێشووترى په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بەچەند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز دەستی پێ‌کرد، دواتر وتارى په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خوێندرایه‌وه‌و تیایدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و ده‌ربڕینی هاوخه‌میی قووڵی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی د.ڕۆژ نورى شاوه‌یس، رایگه‌یاند: "بۆ ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌ڕۆژه هه‌ره خه‌مناكه‌كانی خۆی، كه هه‌موومان لێره‌وه به‌تاسه‌وه پێشوازی له‌ته‌رمی یه‌كێك له‌تێكۆشه‌ره هه‌ره قاره‌مان و سیاسه‌توانه لێهاتووه‌كه‌ى كوردستان جه‌نابى كاك د.ڕۆژ نورى شاوه‌یس ئه‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌رۆل و پێگه‌ی خوالێخۆشبوو له‌بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌شاخ و شار‌و پێشمه‌رگایه‌تیی و حوكمڕانی و قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی و ئه‌و پۆستانه كرد كه‌خوالێخۆشبوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق وه‌ریگرتوون و راشیگه‌یاند: "له‌و ساڵانه‌ی كه به‌ڕێزیان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان له‌ئه‌ستۆبووه توانیویه‌تی ده‌ورێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌ده‌رچوواندنی كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگێڕێت، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی خۆیدا هاوشان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی تر، نزیكه‌ى 72 یاسا‌و بڕیارى گرنگ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربچێت".
گووتیشی: "به‌ڕێزیان ده‌ورێكی گرنگ و كاریگه‌رو گه‌وره‌ى بینیوه له‌پاراستنی یه‌كێتیی خاكى هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكردن له‌شه‌رعیه‌ت و له‌سه‌روه‌ریى هه‌رێمی كوردستان و ئازا‌و دلێرو بوێر بووه، چ له‌مه‌یدانی جه‌نگا بووبێت، چ له‌مه‌یدانی گفتوگۆی سیاسیا بووبێت، چ له‌دروستكردنی ئاشته‌وایی و پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان بووبێت".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "هه‌موومان ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ یادو یاده‌وه‌ریی پیاوێكی گه‌وره‌ى كوردستان كه‌خه‌سڵه‌تی جوانی شۆڕشگێڕى له‌باوكى تێكۆشه‌رییه‌وه، له‌دایكی تێكۆشه‌رییه‌وه، له‌ڕێ و ڕێبازی پڕ له‌كوردایه‌تی و خه‌بات له‌پێناوى رزگاریی كوردستان، بۆته قوتابخانه‌و ئه‌زموونێك بۆ هه‌موومان".
به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو ته‌واوى خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد‌و راشیگه‌یاند: "ئه‌زموونى خه‌باتی كاك د.ڕۆژ هانده‌رى هه‌موو لایه‌كمان ئه‌بێت كه یه‌كێتیی ریزه‌كانی كورده‌وارى باشتر بپارێزین، پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌بوون و یه‌كترى قبووڵكردنمان زیاتر پته‌وترو قووڵتر بكه‌ینه‌وه".
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "لێره‌وه ئه‌و به‌ڵێنه به‌ته‌رمی پیرۆزی جه‌نابی كاك د.ڕۆژ ئه‌ده‌ین هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و توانای خۆمان ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر رێ و ڕێبازی به‌رده‌وامبین تابزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كوردستان ئاواته‌كانی كاك د.ڕۆژ و ته‌واوی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌هێنێته دی".
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەشدا تاجه‌گوڵینه‌ى ڕێز‌و وەفاى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمان و خانه‌واده‌و كه‌سوكارى و سەرجەم ئامادەبووانى مه‌ڕاسیمه‌كه لەسەر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانرا.