په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌بۆنه‌ی (51) په‌نجاو یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا له‌یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
نووسه‌ران، ئه‌دیبان و ڕووناكبیرانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی (51) په‌نجاو یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی نووسه‌ران و ڕووناکبیرانی کوردستان بەگشتی و ئەندامانی یەکێتییەکەتان بەتایبەتی ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له‌پێشه‌نگیی ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب و هزرڤانی كوردیدا.
یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له‌ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌كۆی له‌ئامێزگرتن و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه سیمبولییانه بووه كه‌ڕۆڵی بێوێنه‌یان گێڕاوە له‌داڕشتنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی هزری مرۆڤدۆستی، كلتووری كوردی و ته‌ژیكردنی بیری گه‌نجان به‌ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری له‌قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشدا.
له‌م بۆنه شكۆداره‌دا یادو بیره‌وه‌ریی ڕه‌وانشاد مامۆستا “كاكه مه‌م بۆتانی” سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌تان به‌رز ڕاده‌گرین، كه‌ساڵی ڕابردوو به‌هۆی په‌تای نه‌گریسی كۆڕۆناوه ماڵئاوایی لێكردین.
له‌كۆتاییدا جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم له‌خزمه‌تكردن و پێشخستنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی-دا.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان