پهیامى د.هێمن ههورامی لهساڵیادی كارهساتی یهكی شوبات-دا
ساڵێکی دیکەش بەخەمناکییەوە، یادی کارەساتی جەرگبڕی ١ی شوبات دەکەینەوە، کارەساتێک لەبەرەبەیانییەکدا گیانی پۆلێک رۆڵەی قارەمان و سەرکردەی ئەم میللەتەی لەگەڵ خۆی راپێچکرد، لەو بەرەبەیانە کەخەڵک سەرگەرمی جەژن و گێڕانی شادی بوون، تیرۆریستان پیلانێکی چەپەڵ و نامەردانەیان جێبەجێکردو یەکەم ڕۆژی جەژنیشیان بەکارهێنا بۆ جێبەجێکردنی پیلانە گڵاوەکەیان بەسوود وەرگرتن لەمیوان دۆستی و برایەتی و یەکڕیزیی خەڵک و خەباتکارانی کوردستان.
١ی شوبات هەم درێژکراوەی تاوانکاریی دوژمنان بوو لەدژی خەڵکی کوردستان، هەمیش دووپاتکردنەوەی ئەو راستییە بوو کەدوژمنان و رقهەڵگران بەیەکڕیزی و تەبایی ئەم میللەتە ناڕەحەت و نیگەرانن، ئەوان هەموو دەرفەت و هەلێک بۆ تێکدانی هەرجۆرە نزیکی و یەکڕیزییەک لەدەست نادەن و سێرەیان هەمیشە بەئامانجی تێکدانی تەبایی دانابڕێنن، تاکو ئێستاش هەڕەشەی راستهقینه لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەم یاده لەکاتێکدایە کەداعش لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم هەرەشەی راستهقینهن لەسەر کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی دەڤەرەکەو پێویستە هەموومان بەیەکەوە رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە.
لەکۆتاییدا، جارێکی دیکە سەرەخۆشی لەهەموو خەڵک و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین و سهرى رێزو نهوازش بۆ شههیدانی یهكی شوبات و سهرجهم شههیدانی كوردستان دادهنوێنین.
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢١