Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی د.ڕۆژ نورى شاوه‌یش

به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ماڵبات و کەسوکارو خانەوادەی كۆچكردوو د.ڕۆژ نوری شاوەیس
بەداخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستانمان بیست، د.ڕۆژ تێکۆشەرێکی لێهاتوو و سیاسه‌تمه‌دارێكی بەئەزموون بوو، خزمەتێکی زۆری بەخەڵکی کوردستان و دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان کردووەو ڕۆڵێکی باڵای هەبووە لەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و شوێنی بەئاسانی پڕنابێتەوە، له‌كارى سیاسی و كارگێڕیشدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیدا وه‌ریگرتوون خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردووه‌.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی دەکەین، تکاکارین لەدلۆڤانی مەزن رۆحی بەبەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامیش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
15ى شوباتی 2021