Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد

بەڕێز کاک مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید قادر مستەفا عەزیز ) باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد و گەڕایەوە بەر دلۆڤانی یەزدانی مەزن، بەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمی و پرسەی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خانەوادە و کەس وکار و دۆستانی دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

"انا للە وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٢/٢٥