Skip to the content
Menu

پێشنیازه‌یاساو بڕیاره‌كانى وه‌رزه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان

بۆ ئاگاداربوونى خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كارو چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ساڵی یه‌كه‌میدا بزانن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى په‌رله‌مان و لیژنه‌كان، هه‌ڵساوه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌و پوخته‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ساڵی یه‌كه‌‌میدا له‌هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌مى یاسادانان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراون، یاخود ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، یان به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌رى كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه‌ یان پێشنیازى به‌ركاركردنى یاسای فیدراڵین و ده‌بێت بكرێنه‌ پێشنیازى هه‌رێم یان كه‌موكوڕیى ڕواڵه‌تییان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان، هه‌مووى له‌چه‌ند خشته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌كردوون.
لەم لینکانەی خوارەوەدا ده‌توانن سه‌رجه‌م خشته‌كان ببینن.

- خشته‌ی پێشنیازه‌یاساو بڕیاره‌كانى وه‌رزه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان + خشته‌ى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى هاوشێوه‌ن و هه‌مان بابه‌ت چاره‌سه‌رده‌كه‌ن

- خشته‌ى یه‌كه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازو پڕۆژه‌یاساو بڕیارانه‌ى په‌سه‌ندكراون
- خشته‌ى دووه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازو یاساو بڕیارانه‌ى كه‌ به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون
- خشته‌ى سێیه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى كه‌حكومه‌ت یان لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان ڕه‌تیان كردوونه‌ته‌وه‌
- خشته‌ى چواره‌م: ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌
- خشته‌ى پێنجه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه‌ یان پێشنیازى به‌ركاركردنى یاسای فیدراڵین و ده‌بێت بكرێته‌ پێشنیازى هه‌رێم یان كه‌موكوڕیى ڕواڵه‌تییان هه‌یه‌
- خشته‌ى شه‌شه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریع-دان