Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان

دوێنێ شەو دەستێکی ڕەش هێرشی کردەسەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەهاویشتنی چەندین موشەک ویستییان ئارامیی شار تێکبدەن.
ئەم هێرشە ترسنۆکانە کەجرجئاسا لەنادیاریدا کراوە، لەکاتێکدایە کەهەولێرو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئارامترین جێگای عێراقن و تاریکپەرستان چاویان بەم ئارامییەدا هەڵنایەت و دەیانەوێت ئێرەش بکەنە گۆڕەپانی شەڕو خوێن.
ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین و دڵنیاین خەونی چەپەڵی تیرۆریستان لەسایەی گیانفیدایی و ئامادەباشیی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی گەلەوە لەگۆڕ دەنرێت.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان
2021/2/16