د.هێمن هەورامی سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دەکات
ههر لهدرێژهی سهردانهكانیدا بهمهبهستی بهدواداچوون و چاودێریكردنی كاروبارهكان لهدامهزراوهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و لهنزیكهوه ئاگاداربوون لهشێوازو میکانیزمی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی لەپەرلەمان پەسەندکراون، دوای نیوەڕۆی ئهمڕۆ یەکشەممە 2021/2/28، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کەسەرۆک و جێگرو بڕیاردەرو ئهندام و راوێژکارانی لیژنهی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان لهپهرلهمانى كوردستان یاوهرییان دهكرد، سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومهتى ههرێمی كوردستانى کردو لەلایەن کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و بەرێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارانی وەزارەت پێشوازیی لێکرا.
لەکۆبوونەوەیەکدا د.هێمن هەورامی، وێڕای گەیاندنی سوپاسگوزاری بەناوی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ ئەو هەماهەنگییەی کە لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان پەرلەمان هەیانە، ههروهها چەندین پرس و تەوەرى تایبەت بەکارەکانی وەزارەت لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم خرانەڕوو کەپەرلەمانی کوردستان دەنگی پێداوە، هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنیان لەڕووی چاکسازی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجی و ئاستی جێبەجێکردنیان لە سنووری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و بەرنامە و پلانی ستراتیژی وەزارەتەکە لە رووی پیشەسازی و بازرگانییەوە، هاوکات ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی بەرهەمی ناوخۆیی و مافی بەکاربەر و ڕۆڵی بەنکە بازرگانییەکان و هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە کەرتی پیشەسازی و بازرگانی خرانە روو، و بە چری تاوتوێکران.
لەلایەن خۆیەوە کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، خۆشحاڵیی خۆی بەسەردانی شاندی باڵای پەرلەمان بۆ وەزارەتەکەی دەربڕی و سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لیژنەی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکانی كرد بۆ پاڵپشتی و بەدواداچوونیان بۆ كاروباری حكومەت.
هەر لەدیدارەکەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ، تەواوی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی کە تایبەتن بە وەزارەتەکەیان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە سنووری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی خستەروو ، هەروەها بەوردی باسی لەسێکتەرەکانی تایبەت بە پیشەسازی و بازرگانی و کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەمی ئەو سێکتەرانە کرد.
پاشان لەلایەن سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان ، کۆمەڵێک تێبینی و پرسیارو گەیاندنی داواکاريی هاووڵاتیيان بۆ بەدواداچوون خرانەڕوو و لەلایەن وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت وەڵامدرانەوە.