Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بە بۆنەی سەرکەوتنی چوارەمین کۆنگرە و، بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی کۆنگرە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەین.
هیواخوازین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی زیاتر قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و، بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان، بەرقەراربوونی ئارامی و سەقامگیری هەمیشەیی لەکوردستان.
ئومێدەوارین هەموو ئەو بەرەوپێشەوەچوون و گۆڕانکارییە تازە و بنەڕەتیانەی حیزبەکەتان کە لە کۆنگرەدا بڕیاری لەسەر دراوە، لێکەوتەی کردەیی هەبێت و لەسەر ئەرزی واقیع و خەباتی سیاسیدا ڕەنگبداتەوە و لە پرۆسەی سیاسی و گەشەپێدانی هەمەلایەندا ڕۆڵ و نەخشی کاریگەری هەبێت، جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٢/٢٠