شاندێكی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە سەردانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، شاندێکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، بەسەرۆكایه‌تیی د.سه‌باح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنه‌كه، سەردانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى کرد‌و لەلایەن عبدالرحمن سدیق سەرۆکی دەستەكه پێشوازیی لێ‌کرا.
سەرەتا د.سه‌باح زێبارى سەرۆکی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان پیرۆزبایی لە عبدالرحمن سدیق کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەكه‌یدا، دواتر گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ژینگە لەھەرێمی کوردستان بەگشتی کراو چەندین کێشەو کەموکوڕی تیشکیان خرایەسەر، لەوانە کێشەی لەناوبردنی پاشماوەی کەلوپەلی پزیشکی و کەمیی ڕێژەی سەوزایی لەناو شارە گەورەکانی ھەرێم کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەندامانی
شاندی لیژنەكه‌ی په‌رله‌مان چه‌ندین پێشنیاز‌و پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ئاراستەی سەرۆکی دەستەكه کرد‌و لای خۆشیه‌وه عبدالرحمن سدیق سەرۆکی دەستەكه سوپاسی شاندى لیژنه‌کەی پەرلەمانی کرد‌و ھیوای خواست کە بەھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی بتوانن زیاتر خزمەت بەکەرتی ژینگە بکەن و ئاماژەی بەوەکرد وێڕای ھەوڵەکانی بەڵام ھێشتا کەموکوڕی له‌و بواره‌دا ھەیە، بەتایبەت بوونی چەند یاسایەکی تایبەت بەژینگە کە لەھەندێک بڕگەی ناو یاساکاندا جیاوازی ھەیەو داوای‌کرد کار لەسەر ھەموارکردنی ئەو یاسایانە بکرێت.