شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی دامەزراوە ئاینییەكانی ئیدارەی راپەرین دهكات
لەدرێژەی سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان بۆدامەرزاوە ئایینیەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەكێشەو گرفتەكانیان، ئەمرۆ یەكشەمە ٢٠٢١/٢/٢١، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كەپێكھاتبوو له مەلائیحسان محەمەد سهلیم جێگری سهرۆكی لیژنە و وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنە و فەیسەڵ عهباس عولا وھێرش فقی حسن ئەندامانی لیژنەكه، سەردانی ئیدارەی راپەرینیان كرد.
سەرەتا سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستانیان كرد پاشان بەجیا لقی رانیەی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان و بەریوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرنیان بەسەركردەوە، لە میانەی سەردانەكاندا باس لەبارودۆخی ئەمڕۆی ههرێمی كوردستان و رۆل و كاریگەری مامۆستایانی ئاینی لەهۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لەھەموو بابەتە گرنگ و ھەستیارەكاندا كرا، و لەنزیكەوە گوێبستی داواكاری وپێشنیارەكانیان بوون لەبواری كەمی میلاكی مزگەوتەكان و رەخساندنی زەمینەی زیاتر بۆ مامۆستایانی ئایینی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن وھاوكاری كردنی مامۆستایانی خۆبەخش وكردنەوەی زیاتری حوجرەكان.
شاندی لیژنەی ئەوقاف وێرای دەستخۆشی وپێزانیان بۆ كاروچالاكیەكانیان پالشتی وپشتیوانی خۆیان بۆداواكاریەكانیان دەربری كە بەمەبەستی دیراسەتكردنیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، ھاوکات جەختیان لە سەر پابەندبوون بەڕێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی كرایەوە لەبواری رێكخستنی گووتاری ئایینی بەو پێیەی وتاری ھەیینی كاریگەری لەسەرئاراستەكردنی كۆمەلگە ھەیە گرنگە وتارەكان بەشێوازێك بێت لەخزمەت ھوشیاركردنەوەی كۆمەلگە دابێت ودووربێت لە تەشھیر وناو زراندن وململانێی سیاسی ودژایەتیكردنی ئاسایشی نەتەوەیی ههروەها شاندەكە ھیوای خواست دەزگا ئایینیەكانی سنورەكە زیاتر ھەماھەنگ و ھاوكار بن بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی رەوشی ئایینی وخزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی، لە لاێەكی ترەوە شاندی لیژنەی ئەوقاف لەگەل نوێنەری مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش كۆبوونەوە كەماوەی چەند سالێكە وەك خۆبەخش لەمزگەوتەكانی قەزاكە كاری مەلایەتی دەكەن كەداوایان دەكرد لە لایەن وەزارەتی ئەوقافەوە چارەسەرێكیان بۆبدۆزرێتەوە بەمەبەستی دامەزراندنیان.