د.هێمن ههورامی پێشوازیی لهشاندێكى پرۆگرامی پهرهپێدانی نهتهوهیهكگرتووهكان عێراق كرد
لهدیدارێكى نێوان جێگری سهرۆكی پهرلهمان و جێگری نوێنەری پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لەعێراق، رۆڵی چاودێریی پەرلەمان لەجێبەجێبوونی یاسای چاکسازی و ھەماھەنگی لەگەڵیاندا بۆ برەودان بەپرۆگرامەکانی چاودێریی زیاتری وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێـمی کوردستان لەھێنانەئارای زیاتری چاکسازیدا گفتوگۆی لهبارهوه كرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/1/31، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی جینان جەبار بۆیا ئهندامى پهرلهمانى كوردستان لهسهر لیستی هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی، پێشوازیی لەغیمار هانی دیب جێگری نوێنەری پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لەعێراق و شاندێكى یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا، شاندەکە مەبەستی سەردانەکەیان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان روونکردەوە کە بەنیازن لەمانگی ئازاری ئەمساڵ دەست بەپڕۆژەیەکی تایبەت بکەن بەمەبەستی ناوبژوانیکردن بۆ کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی بەپێی رێکكەوتننامەی نیویۆرک.
لەدیدارەکەدا، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتگیریی پەرلەمانی کوردستانی لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بۆ پڕۆژەکەیان دەربڕی و رایگەیاند: "پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی جدیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هێنانە ئارای شەفافیەتی زیاتر لەسەرجەم سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان و ئەم پڕۆژەیەش کاریگەرییەکی بەهێزی دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و شەفافیەتی زیاتر فەراهەم دەکات و هاوکارییەکی باشیشە بۆ هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام رەنگە پێویستیی بەدەرکردنی یاسای نوێ و هەموارکردنەوەی بەشیک لەیاساکانی تر هەبێت لەهەرێمی کوردستان و عێراق بۆئەوەی بگونجێت لەگەڵ ناوەڕۆکی رێکكەوتننامەی نێودەوڵەتیی نیویۆرک بۆ ناوبژیوانیکردنی کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگیی زیاتری یەکتر بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆژەکە.