د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانى وەزاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات
لەچوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون و چاودێریكردنی كاروباره‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/21، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشوازیى لێكرا.
لەدیدارێکدا كه‌بریکارو راوێژکارو بەرێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئاماده‌يبوون، دوایین ھەنگاوەکانی کارکردن لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە، پێداچوونەوە بەپرۆگرامەکان و رەوشی قوتابخانەکان و ئەگەرەکان و ئەزموونەکان و کرێی خوێندن و پەیوەندیی نێوان پەروەردە گشتییەکان و وەزارەت و نەھێشتنی رۆتین و میلاکات و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و چەند تەوەرێکی دیکە گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ھەماھەنگیی باشی نێوان وەزاره‌ت و لیژنەی پەروەردە لەسەر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و رایگه‌یاند: "بەدواداچوون و چاودێریكردنى کارەکان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتیى جێبەجێکردنى یاساکان و وه‌رگرتنی بۆچوونى لایەنى جێبەجێکار لەسەر ئەو یاسایانەى کە لەپەرلەمان دەردەچن و گەیاندنى خواست و داخوازییەکانى مامۆستایان و به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستی قوتابیان و خوێندكاران له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان ئامانجى سەرەکیمانە".
لاى خۆیه‌وه وەزیری پەروەردەوە راپۆرتێکی گشتگیر‌و پوختى سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه‌گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد كه له‌بوارى چاكسازیدا له‌ناو وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده به‌گشتی ناویانه‌و جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت كرده‌وه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كاروباره‌كان و پێشخستنى ئاستى په‌روه‌رده‌و خوێندن لەهەرێمى کوردستانداو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌سکێتەرى په‌روه‌رده‌و خوێندن ئەرکێکى گرنگ و ستراتیژیی هەیە بۆ پێگەیاندنى نەوەکان و بنیادنانى کۆمەڵگەیەکى كارا‌و پێشكه‌توو لەسەرجەم بوارەکاندا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سەرۆک و جێگر‌و ئەندامانى لیژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵاى پەرلەمان، ڕاو پێشنیازەکانی خۆیان به‌مه‌به‌ستى زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى ره‌وشى په‌روه‌رده‌و خوێندن و چه‌ندین بابەت و پرسى گرنگى تر‌ى په‌یوه‌ست به‌بوارى په‌روه‌رده خستەڕوو و لەلایەن ستافى وەزارەته‌كه‌وه ڕوونکردنەوەى پێویست لەبارەى بابەتەکان خرانه‌ڕوو.