د.هێمن هه‌ورامی به‌سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵاى په‌رله‌مان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه، هه‌روه‌ك دواین هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ژێر رۆشنایی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020ی چاكسازیی حكومه‌ت و په‌سندكراوی په‌رله‌مان تاووتوێ كرا.
ئه‌مڕِۆ دووشه‌ممه 25ی 1ی2021، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت پێشوازیى لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵاى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا په‌سندكراوه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و پرسی چاودێریی په‌رله‌مانی بۆ خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه كرا.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له‌به‌رده‌وامیی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و گووتیشی: "ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان له‌پرسی چاودێری و به‌دواداچوونی كاری په‌رله‌مانی خستۆته‌گه‌ڕ، كه‌دواجار به‌قازانجی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه كۆتایی بێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مان په‌سندی كردوون".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای به‌رچاوڕوونیی له‌پرسی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه به‌لیستی مووچه‌و یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
لای خۆیه‌وه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: "له‌پڕۆسه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامیی هه‌یه سه‌ڕه‌رای له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی، كه‌دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی سه‌ربازیی سه‌رده‌مییانه‌یه".
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیش، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌ئێستادا ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازیی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و راوێژی راسته‌وخۆی هاوپه‌یمانان له‌ڕووی ته‌شكیلات و میلاكاتی سه‌ربازی رێكخراونه‌ته‌وه‌و هه‌رله‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ له‌مه‌ودوا هاوكاریی مادی و لۆجیستی و سه‌ربازی ده‌كرێن.
گووتیشی: "قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه كه‌وتۆته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانیی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرای كرد كه‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هێزه‌كان پێویستیی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌ێیندراوه كه‌ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "كار‌و ئه‌ركی په‌رله‌مان گرنگ و كاریگه‌ره له‌سه‌ر پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كارانه‌ی له‌وه‌زاره‌ت ده‌ستمان داوه‌تێ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌راوێژو هاوكارییه‌كانی په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مان هه‌یه له‌دیاریكردن و چاودێریكردنی خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی پڕۆسه‌ی ریفۆرمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکایەتی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه، سه‌رنج و پێشنیازه‌كانیان خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراستی ستافى وه‌زاره‌ت كرد‌و له‌لایه‌ن تیمی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامی پێویست و روونى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان درایه‌وه.
له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانیش پێشنیازكرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكبخرێت.