د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانى وەزاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/1/20، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنی بالا پێشوازیى لێكرا.
له‌دیدارێكدا کەبریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتیى وەزارەت ئامادەیبوون، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پتەوترکردنی ھەماھەنگیی نێوان لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان و وەزارەت لەمەڕ ئەو پرۆژەو پێشنیازەیاسایانەی تایبەت بەکاروباری خوێندنی باڵا دێنە پەرلەمان، .هه‌روه‌ها بابەتی خوێندنی پاراڵێل و خوێندن لەزانکۆ تایبەتەکان و ئاستی توێژینەوەی زانستی و سەنتەرەکان و گۆڤارە زانستییەکان و کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ و کەمپی زانکۆی سەڵاحەدین و پەیوەندیی لەگەل وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ئاستی خوێندن و گرنگیی پێداچوونەوە بەسیستەم و فەلسەفەی خوێندنی باڵا‌و دۆخی بەشە ناوخۆییەکان و رێژەی بەئەنجامگەیاندنی ئەو خالانەی کارنامەی کابینەی نۆیەم تایبەت بەبواری خوێندنی بالا‌و یاسای چاکسازی و چەندین بابەتی دیکە، گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر كرا.
د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانی بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا، رایگه‌یاند: "بەدواداچوون و چاودێرىکردنى کارەکان و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتیى جێبەجێکردنى یاساکان و وه‌رگرتنی بۆچوونى لایەنى جێبەجێکار لەسەر ئەو یاسایانەى کە لەپەرلەمان دەردەچن و گەیاندنى خواست و داخوازییەکانى هاووڵاتییان و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان ئامانجى سەرەکیمانە"، لەو چوارچێوەیەشدا هاوکاریى هەردوولاى لەماوەى ڕابردوو بۆ پرسەکانى پەیوەست بەسێکتەرى خوێندنى باڵا بەرزنرخاند.
لای خۆیەوە وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى، دواى بەخێرهێنانى شاندى باڵاى پەرلەمان، ئەرکى وەزارەتى خوێندنى باڵاى وەک لایەنى جێبەجێکار بەتەواوکەرى دەسەڵاتى یاسادانان وەسفکردو ڕایگەیاند: "هەردوولا ئامانج و ڕوانگەى هاوبەشمان هەیە بۆ خزمەتکردن بەخەڵکى کوردستان و کۆمیونیتى ئەکادیمى لەهەرێمەکەمان"، ئاماژەى بەوه‌شکرد كه‌سکێتەرى خوێندنى باڵا لەکوردستان ئەرکێکى گرنگ و ستراتیژیی هەیە بۆ پێگەیاندنى نەوەکان و بنیادنانى کۆمەڵگەیەکى ئەکادیمى و پێگەیشتوو لەسەرجەم بوارەکاندا، هه‌روه‌ها پەرەپێدانى هەماهەنگیى نێوان وەزارەت و لیژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵاى لەپەرلەمان بەگرنگ زانى بۆ زیاتر ئاگاداربوون لەکاروبارەکان و پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى لەهەرێمى کوردستاندا.
لەبەشێکى دیکەى دیداره‌كه‌دا سەرۆک و جێگر‌و ئەندامانى لیژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵاى پەرلەمان، ڕاو پێشنیازەکانی خۆیان بۆ زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و خستنەڕووى بابەت و پرسە گرنگەکانى بوارى خوێندنى باڵا خستەڕوو و لەلایەن هەریەک لەستافى وەزارەت ڕوونکردنەوەى پێویست لەبارەى بابەتەکان خرانه‌ڕوو.