هه‌ردوو لیژنەی یاسایی و دارایی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا
بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى هه‌ردوو لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایه‌كانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2021/1/5، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و دارایى و كاروبارى ئابوورى، بەسەرپەرشتی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی و زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروبارى ئابووری و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی هه‌ردوو لیژنه‌كه، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئه‌تجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا كه مه‌به‌ست لێی ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌یه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، تاووتوێى داڕشتنەوەی ئەو پێشنیازانە كرا كە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە له‌دانشتنێكی پێشووترى په‌رله‌ماندا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه خرابوونه‌ڕوو.
جێگه‌ی ئاماژە بۆ كردنە ئەو كۆبوونەوەیە هاوبەشە لەكاتێكدایە كه‌بڕیارە سبەی چوارشەممە 2021/1/6، له‌دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌ماندا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بكرێت.