Skip to the content
Menu

د.كه‌مال عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان متمانه‌ى پێبه‌خشرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/1/6، په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌شی یه‌كه‌می ‌دانیشتنی خۆیداو به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆی (101) ئه‌ندامى ئاماده‌بوو به‌ده‌نگی 81 په‌رله‌مانتار متمانه‌ى به‌به‌ڕێز د.كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌خشی.