Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری یاسایی لەسەر پێشنیازەیاسای تیرۆر کۆبووەوە

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر)، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/27، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپه‌رشتیى بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ورد لەسەر هەڵسەنگاندنی پێشنیازەیاسای هەمواری یاسایی ژمارە 3ی ساڵی 2006، یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) لەهەرێمی کوردستان كراو بەشداربووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و تێبینی و پێنشیازه‌كان خۆیان بۆ بەهەڵسەنگاندنی پێشنیازەیاساكه‌ خسته‌ڕوو.