Skip to the content
Menu

لیژنەی یاسایی راپۆرت لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئامادە دەكات

بەمەبەستی پێداچوونەوەو داڕشتنی راپۆرت سەبارەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/27، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپه‌رشتیی بژار كۆچە سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
له‌کۆبونەوەکەدا بەوردی تیشک خرایەسەر بڕگەو مادەکانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندو تیایدا به‌شداربووان سەرنج و تێبینی و پێنشیازه‌كانى خۆیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ خسته‌ڕوو.