Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆكردن و ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/1/19، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووه‌وه‌.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەگفتوگۆكردن و ئامادەكردنی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ئەندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكە پێشنیازو راو سەرنجى خۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ خستەڕوو.