لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت پێشوازیی لهشاندێكی رێكخراوی NDI كرد
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر یاساكانی تایبەت بەپرسی ئافرەتان، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/1/18، لیژنهی داكۆكیكردن لهمافی ئافرهت، بهسهرپهرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ژمارهیهك لهئهندامان و راوێژكاری لیژنەكه، پێشوازیی لهشاندێكی رێكخراوی (NDI)ى كرد.
سەرەتای كۆبوونەوەكه سەرۆكی لیژنەكهی پهرلهمان، باسی لەیاساكانی تایبەت بەپرسی مافی ئافرەتان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی ئافرەت لەهەرێمی كوردستان بەگشتی و ئاستی جێبەجێكردنیان كرد، هەروەها باس لەهەماهەنگیی نێوان لیژنەكهو رێكخراوەكە كرا بەمەبهستی خزمەتكردنی زیاتری ئەو پرسەو شاندی رێكخراوی NDI باسیان لەڕاهێنانی ستافی لیژنەكه لەگەڵ دانیشتنێكی راگۆڕینەوە تایبەت بەیاسا بەركارەكان بەگشتی و یاساکانی تایبەت بەمافی ئافرەت و یەكسانیی جێندەری لەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی كرد.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكهشدا جەخت كرایەوە لەبەرەدەوامیی هەماهەنگیی نێوانیان بۆ باشتركردنی رەوشی ئافرەتان و چەسپاندنی چهمكی مرۆڤسالاری.