Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەی نیشتەجێبوون و رێگاوبانەكان دەكات

بەمەبەستی بەداواچوون لەسەر یەكەكانی نیشتەجێبوون و رێگاوبان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپه‌رشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەو جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە رێكاری پەیڕەوی جێبەجێكرا بۆ وەلامدانەوەی ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ كرابوون.
پاشان سەرۆكی لیژنە ئاماژەی بەوەكرد لەهەفتەی داهاتوو وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان میوانداری دەكرین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتی یەكەكانی نیشتەجێبوون و رێگاوبانەكان.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەیان بەوەكرد لەچوارچێوەی بەداواچوونیان چەندین كێشەو گرفتی یەكەی نیشتەجێبوون و رێگاوبانیان ئامادەكردووە، لەپێناو چارەسەركردنیان ئاراستەی میوانانی لیژنەكه‌ى دەكەن لەهەفتەی داهاتوودا.