Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی لاوه‌كیى ده‌رمان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆل و دابه‌شكردنی ده‌رمان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/1/4، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌رمان كه‌ لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی سه‌ر به‌لیژنه‌ی ته‌ندروستیی ‌په‌رله‌مانی كوردستانه،‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه‌‌و ئه‌ندامیه‌تیی لوقمان وه‌ردی و به‌ختیار شوكری و جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و د.مه‌حمود نه‌شئه‌ت ڕاوێژكاری لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆل و دابه‌شكردنی ده‌رمانى كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی به‌شه‌كان به‌دواداچوونی ورد له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پشكنین و هاورده‌و نرخی ده‌رمان كرا، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ كرا كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ درایه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ‌ته‌ئكید له‌ باشتركردن و خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌سێكته‌ری ده‌رمان كرایه‌وه.