لیژنه‌ى ده‌سپاكى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا
به مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به‌كاروبارى لیژنه ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 6/1/2021 لیژنه‌ى ده‌سپاكى به‌سه‌رپه‌رشتى شیرین ائەمین عبدالعزیز سه‌رۆكى لیژنه‌و به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه كه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه دا گفتوگۆكرا له باره‌ى ناردنى شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (ئابوورى لاند) بۆ دره‌وه‌ى وڵات كه په‌رله‌مانتار كاروان گه‌زنه‌یى كارى له‌سه‌ر كردووه‌و بۆ به‌دواداچوونى زیاتر ئاراسته‌ى لێژنه كراوه ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به هاتنى د.ئەحمەد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى پێنج دادوه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راوسه‌رنجى خۆیان له‌وباره‌وه خسته‌ڕوو.