Skip to the content
Menu

لێژنەی لاوەکی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دەکات

به‌ مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كارەكانیان، و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و كه‌م و كورییەکان ، ئه‌مرۆ ٢٠٢١/١/٢٤ لیژنه‌ی لاوەکی لە لێژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، كه‌ پێك هاتبوون لە د. گلاوێژعبيد سيان سەرۆکی لێژنە لاوەکیەکە و ئەندامێتی شه‌مۆڵ ئاشتی سابیر و بەئامادەبوونی راوێژ كاری لیژنه‌کە، زانکۆی پۆلیتەکنیکیان لە هەولێر بەسەرکردەوە و له‌ لایه‌ن د. کاوە شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلته‌كنیكی هەولێر پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێکدا، کە لە زانکۆی پۆلیتەکنیک لە هەولێر بەڕێوەچوو، به‌دوا داچوون بۆ كێشه‌و كه‌م و كوری و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و قستی کرێی خوێندنی پارالیل بە سێ قست و گیروگرفتەکانی زانکۆ و بەتایبەتی شوێنی نیشته‌جێبوونی خوێندكارانی هه‌ردوو به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان و په‌رستاری ته‌ق ته‌ق/په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه و چەندین بابەتی پەیوەندار کرا.

لەلایەن خۆیەوە د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڵێنیدا هەوڵەکانیان چرتر بکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و ئامادەیی خۆشیان دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لێژنە پەرلەمانییەکە .