Skip to the content
Menu

لێژنەی شەهیدان بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١/١٨ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی، لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لەلایەن هەر یەک لە عبداللە حاجی محمود وەزیری شەهیدان و بریکاری وەزارەت و لێژنەی چاکسازی لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی پێشوازییان لێکرا.

لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەر یەک لە وەزیری شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی چاکسازی لە لیستی زیندانیانی سیاسی تاوتوێی هەنگاوەکان کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە لیستی ناوی زیندانیان و دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانیان، هاوکات باس لە بارودۆخ و ژیانی زیندانییانی سیاسی کراو جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پەلەبکرێت لە چاکسازییەکە .

لەلایەن خۆیانەوە لێژنەی چاکسازی لەلیستی ناوی زیندانییانی سیاسی باسیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کرد و هەنگاوەکانی کارکردنیان لەو لێژنەیە بۆ لێژنەی شەهیدان خستەڕوو.