لیژنه‌ی شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن بەدواداچوون بۆ کێشەی ھێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕەکانی ئینتەرنێت دەکات
به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ کێشەی ھێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت و ھێڵەکانی گواستنەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/5، شاندێکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گه‌شتوگوزار، بەسەرۆکایەتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی جێگر‌و ئەندامانی لیژنەکە، سه‌ردانی وه‌زراه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد‌و له‌لایه‌ن ئانۆ جه‌وهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن پێشوازیى لێكرا.
لەکۆبوونەوەیه‌كدا کەھەریەک له بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرێوەبەری گشتیی گەیاندن له‌وه‌زاره‌ته‌كه ئامادەیبوون، کیشەو گرفتی خاویی ھێڵەکان و کەموکوڕِى لەخزمەتگوزاریی ئینتەرنێت قسەو باسی لەبارەوە کراو جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو خزمەتگوزارییه کرایەوە، ھەروه‌ها جەخت لەوە کرایەوە کە نابێت بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار کاریگەری بکاتە سەر نرخی کارتی مۆبایل.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باس لەگرنگیی دووبارە ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی لەنێوان شارەکان و ناوخۆی پارێزگاکان کراو بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا وەزیر و ستافی وەزارەت لەئایندەدا سەردانی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندنى په‌رله‌مان بکەن.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئەمجۆره دیدار‌و کۆبوونەوانەو بوونی ھەماھەنگیی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولادا بۆ کاری پێکەوەیی بەگرنگ و پێویست زانرا.