لیژنەی داكۆكیكردن لهمافى ئافرەت چەند كەیسێك یەكلایی دەكاتەوە
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند بابەتێكی جێندەری و یەكلاییكردنەوەی چەند كەیسێك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكهدا تاووتوێی چەند بابەتێكی جێندەری كرا، بۆیە لیژنەكە بڕیاریدا كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای خانمان ئەنجام بدات، سەبارەت بە یەكە جێندەرییەكان لەوەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چۆنیەتیی پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانیان.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پلانی لیژنەكە بۆ ساڵی نوێ كرا، هەروەها چەند كەیسێك كەتایبەت بوو بەلیژنەكە یەكلایی كرایەوە.