لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت پێشوازیی له‌هه‌ردوو رێكخراوى دابین و ئینتەرنیوس كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/1/13، هەردوو رێكخراوی دابین و ئینتەرنیوس، سەردانی لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت-یان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و له‌لایه‌ن لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه پێشوازییان لێكرا.
له‌دیدارێكدا هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه توێژینەوەیەكی تایبەتیان بەناوی (پرۆژەی هەراسانكردنی سێكسی لەشوێنی كار)، پێشكەش بەلیژنەكه‌ى په‌رله‌مان كرد‌و دوای گفتوگۆ‌و راگۆڕینەوە لەسەر بەڕێوەچوونی كارەكان و شیكردنه‌وه‌ى توێژینەوەكە لەلایەن هه‌ردوو رێکخراوەکه‌وه، لیژنەكه‌ی په‌رله‌مان دەستخۆشییان لێکردن و باسیان لەوەكرد كەسوود لەداتاو زانیارییەكانی توێژینەوەكەیان ده‌بینن لەپلان و کاری داهاتووی لیژنەكه‌یان بۆ ساڵی ۲٠۲۱.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد كرا لەسەر كارەكانی هەردوو رێكخراوه‌كه‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی تایبەت بەپرسی ئافرەت کرایه‌وه.