لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ رەوشی سزادراوان دەکات
![](/media/7449/kurdistan-parliament-lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132550269090000000)
بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی ئاڕاستەی لیژنه‌کە کراون، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/13، لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپه‌رشتیی رۆمیۆ هەکاری سەرۆکى لیژنه‌و جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئه‌ندامان و راوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەكۆبوونهوهكهدا یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت گفتوگۆى وردى له‌سه‌ركرا، كه‌پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ڕاوێژكارێكی یاسایی بۆ به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه راسپێردرابوو.
لەبەشێکی دیكهىی کۆبوونەوەکەدا، لیژنه بڕیاریدا سەردانی چەند دامەزراوەیەکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بكات، بەتایبەت بۆ به‌دواداچوونى رەوشی سزادراوان و راگیراوان لەچاکسازییەکاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە جەختی کردەوە لەسه‌ر بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کێشەو گرفتەکانی خەڵک و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سەردانی بەردەوامی دەبێت.