لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان چەند پرسێکى گرنگ تاووتوێ دەکات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/26، لیژنەى ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بهسهرپهرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان، ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە ھەبوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
خوێندنەوهو خستنەرووی بەدواداچوونەکانی ئەندامانى لیژنهكه بۆ چهند پرسێكى پهیوهست بهكارى لیژنهكه، تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكه بوو، بۆ ئهو مهبهسته بریاری پێکھێنانی لیژنەیەکی لاوەکی درا.
تەوەری گرنگی کۆبوونەوەكه گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئامادەکاری بۆ پرۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش، ئەندامانی لیژنە پەیوەست بەو پرسە بیرو ڕای خۆیان خستەڕوو و بڕیاردرا ھەرچی زووە ئەو پرۆژەیاسایە كارى لهسهر بكرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنهوه بۆئەوەی ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش مافی خۆیان پێبدرێت.