لیژنەی یاسایی راپۆرت لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئامادە دەكات
بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لهسهر بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20، لیژنەی كاروباری یاسایی بەسەرپهرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ورد لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان كرا.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە سەرنج و تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە بۆ دەوڵهمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكه خستەڕوو بۆئەوەی ئامادە بكرێت بۆ خوێندنەوەی دووەم.