Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ ستافی رێكخراوى چه‌له‌نگ كۆبووه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/1/27، لیژنه‌ی ده‌سپاكی، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان میوانداریى ستافى رێكخراوى چه‌له‌نگ-ى كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم كرا ‌كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا به‌ناوه‌كانی (پاپه‌ گرووپ، هه‌ڵمه‌ت) ئیمزا كردبوو به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاكى هه‌ردوو حه‌وزی سۆران و كۆیه‌، كه‌ له‌سنوورى قه‌زاكانى (كۆیه‌، سۆران، رواندز، مێرگه‌سوور، چۆمان) له‌گه‌ڵ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌رى پێكدێت.
فاروق محه‌مه‌د سه‌رۆكی رێكخراوى چه‌له‌نگ به‌ڵینی به‌لیژنه‌كه‌دا كه‌ له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌به‌رده‌ستن به‌به‌ڵگه‌و داتاى ته‌واو ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ بكات.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كارى پێكه‌وه‌یی كرده‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.