Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌

ئێواره‌ى رۆژی دووشەممه‌ 2021/1/18، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەهەماهەنگیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەسەرۆکایەتیی د.ڕێبوار بابكه‌یى سەرۆکی لیژنەو سه‌فین دزه‌یى سەرۆکی فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌به‌شداریى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ هەڵوەستەکردن بوو لەسەر چەند خاڵێک لەوانە میکانیزمەکانی چاودێریکردنی نوێنەرایەتییەکان، هەڵسەنگاندنی کارو چاڵاکییەکانیان، کێشەو گیروگرفتی رەوەندی کوردستانی، پتەوکردنی هەماهەنگیی زیاتری نێوان لیژنەو فەرمانگەكه‌.
سەرەتا سەرۆکی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان و سەرۆکی فەرمانگەى په‌یوه‌ندییه‌كان کۆبوونەوەکەیان کردەوەو ئاماژەیان بەگرنگیی ئەمجۆرە کۆبوونەوانە کرد لەپێناوی زیاتر خزمەتکردن بەڕەوەندی کوردستانی و پتەوکردنی هەماهەنگیی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولاو جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری کارەکانی نوێنەرایەتییەکان و چارەسەرکردنی ئاریشەو گرفتی دیاسپۆرای کوردستان کردەوەو پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەرچاو.
دواتر نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانیان و گرفت و داواکاریی نوێنەرایەتییەکانیان خوێندەوە، ئەندامانى لیژنەی پەیوەندییەکانیش بەپرسیارو سەرنجەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لەکۆتاییدا هەردوولا کۆکبوون لەسەر بەردەوامی ئەمجۆرە کۆبوونەوانە بەمیکانیزمی جۆراوجۆر لەپێناو زیاتر خزمەتکردن بەڕەوەندی کوردستانی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفت و کێشەکان و ڕاپەڕاندنی کارو چاڵاکیی نوێنەرایەتییەکانی حکومەت لەدەرەوە.