لیژنەی شارەوانی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ ئامادە دەکات
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌پێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/12، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنه‌كه کۆبووەوە .
لەکۆبونەوەکەدا مادەو بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە گفتوگۆیان لەسەرکراو ئەندامانی لیژنەكه ڕاو سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر کۆی گشتیی بەش و مادەو بڕگەکان خستەڕوو، دواتر بەواژۆی ئەندامان ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان کرا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌رى رێكاره یاساییه‌كانی بۆئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ بكرێت، پڕۆژه‌یاساکە لە ٢٦ مادەو ھۆکاره‌كانی دەرچوواندن پێکھاتووەو لەدانیشتنێكى پێشووتری پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر ڕەوش و كه‌رتی گەشتوگوزار بەگشتی لەھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی پێشنیازەیاسایەک بەمەبەستی ڕێکخستنی زیاتری ئه‌و كه‌رته، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لەئایندەیەکی نزیکدا لیژنه‌كه لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارو بەڕێوبەرە گشتییەکان کۆببێتەوە.