Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/1/11، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون، خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ ڕێكاری په‌یڕه‌وی گیرایه‌به‌رو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونیان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوه‌كیی ده‌رمان، كورته‌باسێكی سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان بۆ كوالیتیی كۆنترۆڵی ده‌رمان خسته‌ڕوو كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیاندابوو، دواتر به‌ختیار شوكری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوه‌كیی مافی به‌كاربه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌یانی سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی كوالیتیی خۆراك و نرخی كه‌لوپه‌ل به‌گشتی بۆ ئه‌ندامان خسته‌ڕوو.
له‌كۆتاییدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژینگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و سێكته‌ره‌و بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ بكه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی ژینگه‌ی هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.