Skip to the content
Menu

جه‌خت له‌كارى پێكه‌وه‌یى و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/1/17، منی نبی قهوچی سکرتێری پەرلەمان، بەئامادەبوونی ئایدن معروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و فراوانی ئەندامانی فراکسیۆنە تورکمانییەکان لەپەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو راوێژکاری وەزیری پەروەردەو بەرێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی تورکمانی و راوێژکاری پەرلەمان لەپێکهاتەی تورکمان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەکاری پێکەوەیی بەئامانجی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان کرایەوە، سکرتێری پەرله‌مان کورتەیەکی سەبارەت بەیاساو بڕیارەکانی پەیوەست بەپێکهاتەکان باسکردو ئاماژەی بەو مافانە کرد کە لەهەرێمی کوردستان بۆ پێکهاتەکان دەستەبەر کراون، ڕاشیگەیاند: "هەوڵدەدەن لەداهاتوودا چەندین پێشنیازەیاساو بڕیار لەپەڕله‌مانی کوردستان بەهاوکاری و هەماهەنگیی فراکسیۆنەکانی تر دەربچووێندرێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابەتەکانی مێژوو و ئەدەبی پێکهاتەی تورکمان و رەوش و ئاریشەکانی دۆخی رۆشنبیری و کلتوورو پەروەردەو فێرکردنی خوێندنی تورکمانی خرانەبەر باس و گفتوگۆ، دوای تاووتوێکردنیان و دەربڕینی ڕاو سەرنجی ئامادەبووان بریارو رێکاری پێویستیان لەبارەیه‌وە گیرایه‌به‌ر.