پەیامى لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)ی خوشك و برایانی كاكەیی
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، بەگەرمى پیرۆزبایی لەخوشک و برایانى كاكەیی و سەرجەم یارسانەكان لەهەرێمى کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە بەخێرو خۆشی و كامەرانی بەسەرببەن.
ھەر لەم جەژنەدا جارێكی تر دووپاتى ھەموو پاڵشتی و پشتیوانییهكی لیژنەكەمان دەكەینەوە بۆ بایەخپێدانی زیاتر بەكلتووری بەیەكەوەژیان و لێبووردەیی و تەبایی كەھەمیشە گەلی كوردستان شانازی بەم كلتوورە دەوڵەمەندە دەكات كەبەھۆیەوە كوردستان بۆتە نمونەیهكی بەھێزو زیندوو لەڕۆژھەلاتی ناوەڕاست و جیھاندا.
جارێكی تر جەژن لەخوشك و برایانی كاكەیی-مان پیرۆز دەكەین، ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانییان بۆ ئەخوازین.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
٢٧-١-٢٠٢١