Skip to the content
Menu

پەیامى لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا بەپێی ساڵنامەی كەنیسەی ئەرمەن

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، بەپێی ساڵنامەی كەنیسەی ئەرمەنی كەھه‌موو ساڵێك لەڕێكەوتی ٦-١ دێتەسازكردن، بەگەرمى پیرۆزبایی لەخوشک و برایانى ئەرمەن لەهەرێمى کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێرو خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت.
لەم جەژنەیەدا، جارێكی تر دووپاتى دەكەینەوە کەهەرێمى کوردستان بەلانەى ئارام و شوێنى هەموو پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان دەمێنێتەوەو جەخت لەقووڵکردنەوەى کلتوورى پێکەوەژیان و لێبووردەیى و پاراستنى مافى ئەرمەن و تەواوى پێکهاتەکان لەهەرێمى کوردستان دەکەینەوە، کەئەركی ھەموولایەكە پەرەی زیاتر بەم كلتوورە بدەین تا ھەمیشە هەرێمى کوردستان شانازی بەفرەكلتووری و پێكەوەژیان بكات.
جارێكی تر ھیوای جەژنێكی پر لەخۆشی بۆ پێكھاتەی ئەرمەن دەخوازین.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان