Skip to the content
Menu

پەیامى پیرۆزبایى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ خوشك و برایانی كاكه‌یی بەبۆنەی جەژنى قەوڵتاس

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی سێ شه‌وه‌ى یاران (قەوڵتاس)، جوانترین پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی کاکەیی دەکەین، هیوادارین بەئارامی جەژنەکەیان بەسەر ببەن و هەمیشە لەئاسوودەیی دابن.
یەکێک لەجوانییەکانی هەرێمی کوردستان لەفرەیی ئاینییەکەیدایە کە لەدێرزەمانەوە ئەو پێکەوەژیانە لەنێو سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگەکەماندا رەنگی داوەتەوەو بووەتە نمونەیەکی زیندوو لەناوچەکەو جیهان، ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان هەمیشە جەخت لەو پێکەوەژیانەو گیانی لێبووردەییە دەکەینەوەو مکوڕین لەسەری و قووڵترکردنەوەی زیاتری.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای جەژنێکی خۆشتان بۆ دەخوازین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/١/٢٨