شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دەكات
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی ئاینی، پێشنیورۆی ئهمڕۆ سێشهممه 2021/1/12، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، كەپێكھاتبوو لە ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سەرۆكی لیژنەو وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فهیسەڵ عهباس عهوڵا ئەندامی لیژنەكه، بەیاوەریی جنان جهبار بۆیا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی یەكێتیی نەتەوەیی، سەردانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیى حكومهتی ههرێمی كوردستانى كردو لهلایهن د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروبای ئاینی پێشوازیى لێكرا.
لهدیدارێكدا باس لەڕەوشی ئاینی و بەیەكەوەژیانی ئاینی لەھەرێمی كوردستان كراو پلان و بەرنامەكانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ساڵی تازە خرانەڕوو، بەتایبەت لەبواری وتاری ئاینی و یەكخستنی وتاری ھەینی لەسەر بنەمای بڕیارو راسپاردەكانی كۆنفڕانسی رێكخستنی گوتاری ئاینیدا، ههروهك كارو چالاكییەكانی بۆردی وتاری ھەینی لەماوەی رابردوودا بەرزنرخێندرا كەسەردانی مەیدانیی شارەكانی كوردستانیان كردووە.
لەبەشێكی دیكهی ديدارةكةدا باس لەبریارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كرا لەچارەسەركردن و وەرگرتنی ھەڵگڕانی بڕوانامەی یەكسانكردن (تهعدیل شهھاده)، بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندنیان.
ههروهها باس لەدەركردنی پەیڕەوێكی تایبەت بەبەخشینی نازناوی زانستی و بەرزكردنەوەی پلهى زانستی بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ماستەرو دكتۆرا، یان بروانامەی ھاوتایان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كرا، بۆ ئەمەش وەزیری ئەوقاف ھەموو پشتیوانییهكی دەربری بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
لهكۆتایى كۆبوونەوەكەشدا ھەردوولا ھاوڕابوون بۆ زیاتڕ ھەماھەنگی و ھاوكاری لەپێناو زیاتر بلاوكردنەوەی رۆشنبیریی پێكەوەژیان لەھەرێمی كوردستاندا.