شاندێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ سەردانی سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی كرد
![](/media/7467/kurdistan-parliament-lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132553885280000000)
بەمەبەستی به‌دواداچوون و چارەسەركردنی كێشەی سزادراوان و راگیراون، ئەمڕۆ یەكشەممە 2021/1/17، شاندێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكاری لیژنەكه، سەردانی سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستانی كرد.
لەدیدارێكدا سەرەتا سەرۆكی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان، مه‌به‌ستی سەردانەكەیانى روونكرده‌وه كەدوای سەردانی مه‌یدانیی لیژنەكه دێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی و بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی پارێزگاكان بۆ بەدواداچوونى كێشەو گرفتەكانی راگیراوان و سزادراون كه‌چه‌ندین داواكارییان ئاراستەی لیژنەكه كردبوو بۆ چارەسەركردنیان.
دوای باسكردنی كێشەو گرفتەكان، لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی شاندى لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان و سەرۆك و دادوەرانی ئامادەبوو گفتوگۆی وردیان له‌سه‌ر كرا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
لەبەشێكی دیكه‌ی دیداره‌كەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەچوارچێوەی یاسابەركارەكان و ئه‌مجۆره سه‌ردان و به‌دواداچوونانه‌ش به‌گرنگ و پێویست زانران.